سوپای ئیسرائیل ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ده‌ستپێكردنی له‌شكركێشی زه‌مینی بۆسه‌ر غه‌ززه
وێستگه‌نیوز-
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی بۆردوومانكردنی غه‌ززه و ئاواره‌بوونی دانیشتوانه‌كه‌ی، سوپای ئیسرائیل ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ده‌ستپێكردنی له‌شكركێشی زه‌مینی بۆ سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كانی غه‌ززه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیل، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری ئه‌منیی ئیسرائیل بۆ تاووتوێكردنی به‌رده‌وامی داگیركاریی كه‌رتی غه‌ززه و ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌و ناوچه‌یه كۆده‌بێته‌وه.
له هه‌مان كاتدا سوپای ئیسرائیل هۆشداریدا له‌وه‌ی مانه‌وه‌ی دانیشتوانی شاری غه‌ززه له‌و ناوچه‌یه "ده‌یانخاته مه‌ترسییه‌وه"، جارێكی تر داوایكرد دانیشتوانه‌كه‌ی ناوچه‌كه جێبهێڵن و به‌ره‌و شوێنه دیاریكراوه‌كان له باشوور بچن.
له راگه‌یه‌ندراوێكیشدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه شاره‌كه "شوێنێكی مه‌ترسیداری ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانه".
ماوه‌ی سێ رۆژه شاری غه‌ززه جموجۆڵێكی به‌رفراوانی ئاواره‌بوون به‌خۆیه‌وه ده‌بێت و دانیشتوانه‌كه‌ی له ترس و دڵه‌ڕاوكێدان، به له‌به‌رچاوگرتنی نه‌بوونی شوێنی سه‌لامه‌ت بۆ داڵده‌دانیان، سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی ئیسرائیل سه‌باره‌ت به بوونی كه‌مپی مرۆیی ئارام له ناوچه‌ی مه‌واسی له باشووری كه‌رتی غه‌ززه.
لای خۆیه‌وه UNRWA پشتڕاستی كرده‌وه كه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له غه‌ززه به‌بێ شوێنێكی سه‌لامه‌ت گیریان خواردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، خێزانه‌كان له بارودۆخێكدا سه‌ختدا ده‌ژین.
له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ هه‌ینی داوای ئاگربه‌ستی كرد "پێش ئه‌وه‌ی دره‌نگ بێت".
ئه‌م پێشهاتانه له كاتێكدایه كه ئه‌و ناوچه وێرانكراوه‌ی فه‌له‌ستین له ژێر گه‌مارۆ و كه‌میی یارمه‌تییه مرۆیی و خۆراكییه‌كاندایه.
PM:03:07:12/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت