24 ساڵ بەسەر رووداوەکەی 11ـی سێپتەمبەر تێپەڕدەبێت؛ %15ـی ئەمریکییەکان بە پیلانگێڕی وڵاتەکەیان ناوی دەبەن


وێستگەنیوز_ 

ئەمرۆ 24 ساڵ بەسەر رووداوەکەی بەرەبەیانی رۆژی 11ـی سێپتەمبەری ساڵی 2001 تێپەڕدەبێت، کاتێک لە ئەمریكا خەڵک بە دیمەنێکی سامناک بەخەبەر هاتن ئەویش ئەوەبوو دوو فرۆکەی رفێنراو خۆیان كێشا بە باڵەخانەی ناوەندی بازرگانی جیهانی لە نیویۆرك، هەر لەو رۆژدا فڕۆكەیەكی دیكەش خۆی بە بەشێك لە باڵەخانەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا (پنتاگۆن)دا كێشا و فڕۆكەیەكی تریش پێش پێكانی ئامانجەكەی كەوتە خوارەوە.

دوو ھێرشی تیرۆرستی دوا بە دوای یەك لە رۆژی سێشەممە رێكەوتی 11ی سێپتەمبەری 2001 لەلایەن رێكخراوی قاعیدە لە خاكی ئەمریكا روویاندا، ئاڕاستەی چوار فڕۆكەی مەدەنی بازرگانی گۆڕان و ئاڕاستەكران بە ئامانجی دیاریكراو كە سیانیان سەركەوتووبوون لەپێكانی ئامانجەكانیاندا، ئامانجەكانیش تاوەری بازرگانی نێودەوڵەتی بوو لە منھاتن و بارەگای وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن).

حكومەتی ئەمەریكا ئەوەی بڵاوکردەوە، لەو رۆژەدا نۆزدە كەس كە پەیوەندییان بە رێكخراوی قاعیدەوە هەبوو، دەستیان كرد بە جێبەجێكردنی هێرشەكان بە فڕۆكەی مەدەنی رفێنراو و لە ئەنجامی ئەو كردەوە تیرۆرستییەدا  2977بیردۆزی پیلانگێڕی

بەپێی ڕاپرسییەكی " دامەزراوەی ئانجۆس ڕید" كە ساڵی 2010 ئەنجامیداوە، %15 ی ئەمریكییەكان پێیان وایە، ئەو باڵەخانانەی ڕووخان لەكاتی هێرشەكەدا بە بۆمبی چێنراو بووە و بەهۆی پێداكێشانی فڕۆكەوە نەبووە.

تەنیا ئەو بەشەی هاوڵاتیانی ئەمریكا نین كە پێیان وایە ڕووخانی ئەو باڵەخانانە بەهۆی فڕۆكەوە نەبووە، بەڵكو ستیڤن جۆنز لە زانكۆی بریگهام یونگ  و ڕیچارد ڤیچ ئەندازیاری بیناسازی پێیان وایە ناكرێت بەهۆی پێداكێشانی فڕۆكەوە بینایەك بەشێوەیەكی تەواوەتی دابڕوخێت و بەوخێراییەش ڕووبدات، بەبێ ئەوەی هیچ كارێكی دیكە بۆ ڕووخانی كرابێت.

بەشێكی دیكەش لەوانەی بڕوایان بە بیردۆزی پیلانگێڕی هەیە، پێیان وایە بەڵێ هێرشەكە تیرۆریستییە، بەڵام لەلایەن ئیدارەی جۆرج بۆش سەرۆكی ئەوكاتی ئەمریكا پلانی بۆ داڕێژراوە، ئەویش لەپێناو دەستپێكردنی پرۆسەی سەربازی دژ بە ئەفغانستان و عێراق مەبەستیشیان بووە ناڕەزایی لەناوخۆی ئەمریكا بۆ داگیركردنی ئەو دوو وڵاتە ڕوونەدات.

ئەو كەسانە پاساوی ئەوە دەهێننەوە، ئەمریكا پێش هێرشەكە لە گفتوگۆدا بووە لەسەر بنیاتنانی هێڵی بۆری غاز كە لە توركمانستانەوە بە ئەفغانستاندا تێدەپەڕێت و پاپانیش لە هەرێمی بەلوجستانی پاكستانەوە دەچێتە سەر دەریای عەرەب.

بەڵام وەك هەڵگرانی بیردۆزی پیلانگێڕی دەڵێن گفتوگۆكان شكستیان هێناوە، بزووتنەوەی تاڵیبانیش ڕێگر بووە، بۆیە ئەمریكا بیری لەو پلانە كردووەتەوە بۆ داگیركردنی ئەفغانستان، باشترین ڕێگەش دروستكردنی ئەو هێرشە تیرۆریستانە بووە.

هۆكارێكی دیكە كە وادەكات ئەو كەسانەی بیردۆزی پیلانگێڕی بۆ ڕووداوەكە دەهێننەوە، ئەوەیە كە ئەمریكا ئەوكات لە قەیرانێكی داراییدا بووە و باشترین ڕێگە ئەوەبووە دەستی بگاتە ناوچە نەوتییەكان، بەتایبەت دوای هێرشی 11 ی سیپتەمبەر لایەنگری بۆ جۆرج بوش بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە. كەس كوژران و 24 كەسیش بێسەروشوێن بوون، لەگەڵ ھەزاران بریندار و تووشبوو لەئەنجامی كەوتنەوەی دوكەڵی ئاگرو ھەڵمە ژاراوییەكاندا.

بە شێوەیەکی گشتی لە دوای ئەو هێرشانە، ئەمەریكا شەڕی لە دژی تیرۆر راگەیاند، كە بووە هۆی دروستكردنی جەنگی ئەفغانستان و عێراق و ڕوخانی ڕژێمی سەدام حسێن و تاڵیبانی ئەفغانستان.

وردەكاری هێرشەكە

19 كەس دەستیان بەسەر چوار فڕۆكەی نەفەرهەڵگردا گرت، لە كاتێكدا بڕیار بوو فڕۆكەكان بەرەو سان فرانسیسكۆ و لۆس ئەنجڵس بەڕێبكەون، دواتر یەكێك لەو فڕۆكانە كە هیی هێڵی ئاسمانیی ئەمەریكی بوو خۆی كێشا بە یەكێك لە دوو تاوەرەكان، دوای تێپەڕینی 17 خولەك، فڕۆكەیەكی دیكە هات و خۆی كێشا بە تاوەرەكەی دیكەدا، پاشان یەكێكی دیكە لە فڕۆكەكان خۆی كێشا بە باڵەخانەی پنتاگۆندا، دواهەمین فڕۆكەش لە لایەن ئێف-16ەكانەوە لە گوندەواری پەنسیلڤانیا خرایە خوارەوە.

بیردۆزی پیلانگێڕی

بەپێی ڕاپرسییەكی " دامەزراوەی ئانجۆس ڕید" كە ساڵی 2010 ئەنجامی داوە، %15 ی ئەمریكییەكان پێیان وایە، ئەو باڵەخانانەی ڕووخان لەكاتی هێرشەكەدا بە بۆمبی چێنراو بووە و بەهۆی پێداكێشانی فڕۆكەوە نەبووە.

تەنیا ئەو بەشەی هاوڵاتیانی ئەمریكا نین كە پێیان وایە ڕووخانی ئەو باڵەخانانە بەهۆی فڕۆكەوە نەبووە، بەڵكو ستیڤن جۆنز لە زانكۆی بریگهام یونگ  و ڕیچارد ڤیچ ئەندازیاری بیناسازی پێیان وایە ناكرێت بەهۆی پێداكێشانی فڕۆكەوە بینایەك بەشێوەیەكی تەواوەتی دابڕوخێت و بەوخێراییەش ڕووبدات، بەبێ ئەوەی هیچ كارێكی دیكە بۆ ڕووخانی كرابێت.

بەشێكی دیكەش لەوانەی بڕوایان بە بیردۆزی پیلانگێڕی هەیە، پێیان وایە بەڵێ هێرشەكە تیرۆریستییە، بەڵام لەلایەن ئیدارەی جۆرج بۆش سەرۆكی ئەوكاتی ئەمریكا پلانی بۆ داڕێژراوە، ئەویش لەپێناو دەستپێكردنی پرۆسەی سەربازی دژ بە ئەفغانستان و عێراق مەبەستیشیان بووە ناڕەزایی لەناوخۆی ئەمریكا بۆ داگیركردنی ئەو دوو وڵاتە ڕوونەدات.

ئەو كەسانە پاساوی ئەوە دەهێننەوە، ئەمریكا پێش هێرشەكە لە گفتوگۆدا بووە لەسەر بنیاتنانی هێڵی بۆری غاز كە لە توركمانستانەوە بە ئەفغانستاندا تێدەپەڕێت و پاشانیش لە هەرێمی بەلوجستانی پاكستانەوە دەچێتە سەر دەریای عەرەب.

بەڵام وەك هەڵگرانی بیردۆزی پیلانگێڕی دەڵێن گفتوگۆكان شكستیان هێناوە، بزووتنەوەی تاڵیبانیش ڕێگر بووە، بۆیە ئەمریكا بیری لەو پلانە كردووەتەوە بۆ داگیركردنی ئەفغانستان، باشترین ڕێگەش دروستكردنی ئەو هێرشە تیرۆریستانە بووە.

هۆكارێكی دیكە كە وادەكات ئەو كەسانەی بیردۆزی پیلانگێڕی بۆ ڕووداوەكە دەهێننەوە، ئەوەیە كە ئەمریكا ئەوكات لە قەیرانێكی داراییدا بووە و باشترین ڕێگە ئەوەبووە دەستی بگاتە ناوچە نەوتییەكان، بەتایبەت دوای هێرشی 11 ی سیپتەمبەر لایەنگری بۆ جۆرج بوش بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە. 


AM:11:46:11/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو