سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر: ته‌واوی ناوچه‌ی كه‌نداو له مه‌ترسیدایه
وێستگه‌نیوز-
شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان بن جاسم ئال سانی، سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر رایگه‌یاند كه وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له ده‌وحه‌ی پایته‌خت ده‌ده‌نه‌وه.
شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان بن جاسم ئال سانی، له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (سی ئێن ئێن)ی ئه‌مریكی، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێی وایه هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ده‌وحه "هیچ هیوایه‌كی نه‌هێشتووه‌ته‌وه" بۆ ئه‌و بارمتانه‌ی كه له غه‌ززه ماونه‌ته‌وه.
هاوكات هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر ده‌وحه به "تیرۆری ده‌وڵه‌ت" وه‌سف كرد و وتی: "هیچ وشه‌یه‌كم نییه بۆ ده‌ربڕینی ئاستی توڕه‌ییمان له‌م كاره... ئه‌وه تیرۆری ده‌وڵه‌ته... خیانه‌تمان لێ كرا".
وتیشی: "ئه‌و كارمه‌نده ئه‌منییانه‌ی قه‌ته‌ر كه له هێرشه‌كه‌دا برینداربوون، باری ته‌ندروستییان ناجێگیره".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ده‌وحه هه‌موو شتێك سه‌باره‌ت به رۆڵی وه‌ك نێوه‌ندگیر و ئاینده‌ی حه‌ماس له قه‌ته‌ر هه‌ڵده‌سه‌نگێنێته‌وه، ته‌واوی ناوچه‌ی كه‌نداو له مه‌ترسیدایه".
روونیشیكرده‌وه كه "له ناوچه‌كه‌وه وه‌ڵامی هێرشه‌كه ده‌درێته‌وه، له ئێستاشدا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شانی دیكه‌ی ناوچه‌كه وتووێژ له‌سه‌ر وه‌ڵامه‌كه ده‌كرێت".
ئاشكراشی كرد كه "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا لوتكه‌ی عه‌ره‌بی- ئیسلامی له ده‌وحه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیایدا به‌شداربووان بڕیار له‌سه‌ر رێڕه‌وێكی كاركردن ده‌ده‌ن... هیوادارین شتێكی مانادار هه‌بێت كه ئیسرائیل له‌م كارانه‌ی ئێستای رابگرێت".
سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر چاره‌نووسی خه‌لیل ئه‌لحه‌یه گه‌وره دانوستانكاری حه‌ماسی ئاشكرا نه‌كرد و وتی: "تا ئێستا... هیچ ڕاگه‌یاندنێكی فه‌رمی نیه... هه‌وڵده‌ده‌ین دیاری بكه‌ین كه ئایا كه‌سی تر بێسه‌روشوێنه... هاوڵاتی قه‌ته‌ری هه‌ن كه باری ته‌ندروستییان زۆر خراپه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "ده‌بێت ناتانیاهۆ دادگایی بكرێت. له‌لایه‌ن دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه داواكراوه".
راشیگه‌یاند كه "پێموایه كه‌سێكی وه‌ك ئه‌و هه‌وڵده‌دات وتار ده‌رباره‌ی یاسای جه‌نگ بدات. ئه‌و هه‌موو یاسایه‌ك پێشێل ده‌كات- هه‌موو یاسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی پێشێلكردووه و هه‌وڵده‌دات هه‌رچانسی سه‌قامگیری و ئاشتی تێكبدات و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و ئاژاوه ده‌بات".
AM:12:02:11/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 1040
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت