رۆیته‌رز له زاری دوو سه‌رچاوه‌وه: شاندی حه‌ماس له هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل له ده‌وحه رزگاریان بوو
وێستگه‌نیوز-
دوو سه‌رچاوه‌ی حه‌ماس به ئاژانسی رۆیته‌رزیان ڕاگه‌یاندووه كه شاندی بزووتنه‌وه‌كه بۆ دانوستانه‌كانی ئاگربه‌ست له ده‌وحه له هێرشی ئیسرائیل ڕزگاریان بووه.
هاوكات میدیاكانی قه‌ته‌ر بڵاویان كرده‌وه كه شاندی حه‌ماس له هه‌وڵی به‌ئامانجگرتنی ئیسرائیل له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر ڕزگاریان بووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ڕۆژنامه‌ی ئیسڕائیل هه‌یۆم بڵاویكرده‌وه، خالد مشعه‌ل سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده نه‌بووه و دووپاتی كرده‌وه كه "نه‌كوژراوه".
سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی له ده‌وحه به سه‌رۆكایه‌تی خه‌لیل ئه‌لحه‌یه، به‌رپرسی حه‌ماس له غه‌ززه كرده ئامانج.
رادیۆی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه سوپا و شین بێت "به وردی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسیان به هێزی ئاسمانی كردووه‌ته ئامانج".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌و سه‌ركردانه‌ی حه‌ماس كه كراونه‌ته ئامانج، ساڵانێكه سه‌ركردایه‌تی چالاكییه‌كانی حه‌ماسیان كردووه و به‌رپرسیارێتی ڕاسته‌وخۆی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ر و به‌ڕێوه‌بردنی شه‌ڕی دژی ئیسرائیلیان له ئه‌ستۆدایه.
PM:05:23:09/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت