یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی قه‌ته‌ر به‌رامبه‌ر هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر به توندترین شێوه سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر باره‌گای بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر ده‌كات و به "ترسنۆكانه" وه‌سفی ده‌كات، ده‌شڵێت: "بێده‌نگ نابین به‌رامبه‌ر ره‌فتاره بێباكانه‌كه‌ی ئیسرائیل و تێكدانی به‌رده‌وامی ئاسایشی ناوچه‌كه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مه‌جید ئه‌نساری، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "ئه‌م هێرشه تاوانكارییه، پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای سه‌رجه‌م یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددییه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌لامه‌تی قه‌ته‌رییه‌كان و دانیشتوانی قه‌ته‌ر".
وتیشی: "وه‌زاره‌ت پشتڕاستی ده‌كاته‌وه كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و به‌رگری شارستانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستبه‌جێ ده‌ستیانكردووه به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕوداوه‌كه و گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست بۆ كۆنتڕۆڵكردنی لێكه‌وته‌كانی و دڵنیابوون له سه‌لامه‌تی دانیشتوان و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری".
جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه كه "ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه ده‌كات، و دوپاتی ده‌كاته‌وه كه بێده‌نگ نابن به‌رامبه‌ر ڕه‌فتاره بێباكانه‌كه‌ی ئیسرائیل و به‌رده‌وامی تێكدانی ئاسایشی ناوچه‌كه، یان هه‌ر كارێك كه ئاسایش و سه‌روه‌ری ناوچه‌كه بكاته ئامانج. لێكۆڵینه‌وه‌كان له به‌رزترین ئاستدا به‌رده‌وامن، و هه‌ر كه ورده‌كاری زیاتر به‌رده‌ست بوون، راده‌گه‌یه‌نرێت".
ئه‌وه له‌كاتێكدایه پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، سوپای ئیسرائیل به فه‌رمی رایگه‌یاند كه هێرشی بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی حه‌ماس له ده‌وحه ئه‌نجامداوه.
PM:05:16:09/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت