له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر ته‌قینه‌وه روویدا
وێستگه نیوز-
شایه‌تحاڵه‌كان بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز رایانگه‌یاند كه دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ گوێیان له ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بووه له شاری ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر.
هاوكات شایه‌تحاڵێك جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه دوكه‌ڵ له ئاسمانی گه‌ڕه‌كی كتارای شاری ده‌وحه به‌رزبووه‌ته‌وه.
كه‌ناڵی سكای نیوزی عه‌ره‌بی له زاری سه‌رچاوه‌كانیه‌وه بڵاویكرده‌وه كه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ده‌وحه كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردووه‌ته ئامانج.
لای خۆیه‌وه كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیلی به پشت به‌ستن به به‌رپرسانی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مه "ئۆپه‌راسیۆنێكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه"یه له دژی سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس له ده‌وحه.
كه‌ناڵی 12 به پشت به‌ستن به به‌رپرسێكی باڵای ئیسرائیل زیادی كردووه كه "ته‌قینه‌وه‌كه له ده‌وحه هه‌وڵێكی كوشتنی به‌رپرسانی باڵای حه‌ماس بووه".
PM:04:18:09/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت