خۆپیشانده‌رانی نیپاڵ حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان رووخاند
وێستگه‌نیوز-
خۆپیشانده‌رانی نیپاڵ حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان رووخاند و ئاگریان له چه‌ندین بینا و باڵه‌خانه‌ی ئه‌و وڵاته به‌ردا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ی ئه‌یلولی 2025 رام چاندرا پاودێل، سه‌رۆكی نیپاڵ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند. ئه‌مه‌ش دوای رۆژێك هات له‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی دژ به گه‌نده‌ڵی و بلۆككردنی سایته‌كانی سۆشیال میدیا به توندوتیژی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه سه‌ركوت كران و له ئه‌نجامدا 19 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی نیپاڵ ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌وه هات كه كیه پی شارما سه‌رۆك وه‌زیرانی نیپاڵ به‌هۆی رووداو و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییه ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه كه ناوچه جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه و فه‌رمانگه حكومییه‌كان و ماڵی سه‌ركرده سیاسییه‌كان و دامه‌زراوه گه‌وره‌كانی كرده ئامانج.
هێزه‌كانی سوپای نیپاڵ سه‌رۆك كۆماریان به هێلیكۆپته‌ر گواسته‌وه بۆ شیڤاپوری كه ناوه‌ندێكی مه‌شقی سه‌ربازی لێیه، ئه‌مه‌ش دوای هێرشكردنه سه‌ر ئۆفیسه‌كه‌ی له ناوچه‌ی ماهاراجگانج كه بووه هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه.
پێشتر سوپا كه‌ی پی شارمای سه‌رۆك وه‌زیرانی له شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆی له بالوواتار گواسته‌وه له كاتێكدا ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له سه‌رانسه‌ری وڵات په‌ره‌ی سه‌ند.
سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان كه‌م نه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه هێزه ئه‌منییه‌كان ڕێوشوێنی توند بگرنه‌به‌ر بۆ پاراستنی به‌رپرسانی باڵا.
ده‌سه‌ڵاتداران به‌رده‌وامن له داواكردن له هاوڵاتیان بۆ ئارامگرتن و دانبه‌خۆگرتن، له‌كاتێكدا توڕه‌یی گشتی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه په‌ره‌ی سه‌ندووه.
PM:03:44:09/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت