وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز- AFP
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئەیلولی 2025، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە میسر لەگەڵ رافائیل گرووسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کۆبێتەوە، کە تاران لە مانگی تەموزی رابردوودا هاوکارییەکانی لەگەڵیدا راگرت.
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ قاهیرە، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کۆدەبێتەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی رێکاری نوێی هاوکاری نێوان ئێران و ئاژانسەکە".
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دانوستان دەکات بۆ دیاریکردنی چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی پشکنینی تەواوەتی لە شوێنە سەرەکییەکانی ئەتۆمییەکان دوای بۆردوومانەکەی ئیسرائیل و ئەمریکا لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ.
بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئێران کە دانوستانکاری سەرەکی ئەتۆمییە لە لایەنی ئێرانەوە سەردانی تونسیش دەکات.
پێشتر عەباس عێراقچی رایگەیاند، "تاران ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنێکی راستەقینە سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی".
AM:09:04:09/09/2025
ئهم بابهته 436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت