ناتانیاهۆ بۆ دانیشتوانی غه‌ززه: شاره‌كه بهجێبهێڵن
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل داوای له دانیشتوانی غه‌ززه كرد بچنه ده‌ره‌وه و ماڵ‌وحاڵیان بهجێبهێڵن، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی سوپای ئیسرائیل تا ئێستا له غه‌ززه كردوویه‌تی، ته‌نیا پێشه‌كییه‌كه بۆ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ره‌كی و چڕ.
ناتانیاهۆ وتی: "ئێستا له ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزی ئاسمانیم، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا به‌ڵێنم دا كه تاوه‌ری تیرۆریستییه‌كان له غه‌ززه ده‌ڕووخێنین، رێك ئه‌وه ده‌كه‌ین، له دوو ڕۆژی رابردوودا 50 تاوه‌ری له‌و جۆره رووخێنراون، هێزی ئاسمانی ئه‌و تاوه‌ره‌یان رووخاندووه".
وتیشی: "ئه‌مانه ته‌نها پێشه‌كییه‌كه، ته‌نها سه‌ره‌تایه‌كه، بۆ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ره‌كی و چڕ. ئه‌وه مانۆڕێكی زه‌مینییه بۆ هێزه‌كانمان كه ئێستا خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن و كۆده‌بنه‌وه بۆ چوونه ناو شاری غه‌ززه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌ڵێت: "بۆیه به دانیشتوانی غه‌ززه ده‌ڵێم، ئه‌م ده‌رفه‌ته ده‌قۆزمه‌وه و به وردی گوێم لێ‌بگرن، ئێوه بینیتان و ئاگاداركراونه‌ته‌وه، له‌وێ بچنه ده‌ره‌وه و به‌جێیبهێڵن".
راشیگه‌یاند كه "ئێمه مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانمان له سێ كه‌مپی په‌نابه‌ران له كه‌رتی ڕۆژئاوا له‌ناوبردووه و رێنماییهكانیشم ئه‌وه‌یه كه له مۆڵهگانی دیكه‌ی تیرۆریستان هه‌مان كار بكه‌ن".
PM:11:54:08/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت