مالیکی: شەمشەمەكوێرەكانی تاریكی لە جوڵەدان بۆ كودەتاكردن بەسەر پرۆسەی سیاسیدا
وێستگەنیوز_
نووری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە گردبوونەوەیەكی خێڵەكیدا لە پارێزگای بابل رایگەیاند، شەمشەمەكوێرەكانی تاریكی لە جوڵەدان بۆ كودەتاكردن بەسەر پرۆسەی سیاسی عێراقدا.
نووری مالیکی دەڵێت: ئەوان وەک هێزێکی سیاسیی، رێگە بە گەڕانەوەی 'دیكتاتۆریەت، رەگەزپەرەستی، تائیفەگەریی، گۆڕە بەكۆمەڵ و جەنگە بێماناكان' نادەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پشت بە دەستوور ببەسترێت بۆ ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات لە رێگەی سندووقەكانی دەنگدانەوە، سەردەمی تانك و پیلانگێڕی بەسەرچووە.
بە وتەی مالیکی، "هەڵبژاردن ئەركێكی نیشتمانییە كە ناكرێت دوابخرێت و هەر جۆرە دواخستنێكی بەواتای كۆتایهاتنی پرۆسەی سیاسی و دیموكراتییە."
هەروەها، "بە بانگەشەو پروپاگەندە نیگەران مەبن، بە ئیرادەی گەلەكەمان بەرەو پێكهێنانی پەرلەمان و حكومەت دەڕۆین و پرۆسەی سیاسی دورە لە ئاڵنگاریی و فشارە دەرەكییەكان."
PM:01:37:08/09/2025
ئهم بابهته 408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت