لە رووداوێکی تەقەکردندا لە قودس پێنج کەس کوژران
وێستگەنیوز_
لە رووداوێکی تەقەکردندا لە قودس، پێنج کەس کوژران و پێنج کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون و دۆخیان ناجێگیرە.
ئەمڕۆ دووشەممە 8ـی 9ـی 2025، فریاگوزاریی ئیسرائیل رایگەیاند، لە رووداوێکی تەقەکردن لە قودس/ئورشەلیم چەند کەسێک برینداربوون و ژمارەی کوژراوانیش گەیشتە پێنج کەس. لە سەرەتادا دەزگاکە رایگەیاندبوو کە 15 کەس برینداربوون بەڵام ئێستا گۆڕانکارییان لە ژمارەی برینداراندا کرد.
بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان، یەکێک لە کوژراوەکان پیاوێکە لە پەنجاکانی تەمەنی دایە و دوو کەسی دیکەش تەمەنیان نزیکەی 30 ساڵە. پۆلیسی ئیسرائیلیش لەبارەی ئەو کەسانەی تەقەیان کردووە زانیاریی زۆری بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام رایگەیاندووە کە "دوو تەقەکەرمان کوشتووە". واتە کۆی گشتیی کوژراوەکان بە تەقەکارانەوە، تاوەکو ئێستا 7 کەسن.
پۆلیسی ئەو وڵاتە رووداوەکەی بەم جۆرە باس کردووە، لە سەرەتادا دوو تەقەکەرەکە بە ئۆتۆمبێلێک چوونەتە چواڕیانی رامۆت، لەوێ تەقەیان لە وێستگەیەکی پاس کردووە کە خەڵکی تێدابووە؛ دواتر پۆلیسێک و سڤیلێک کە چەکیان پێبووە، تەقەیان لەو دوو کەسە کردووە.
PM:12:34:08/09/2025
ئهم بابهته 328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت