لە ئیزمیری تورکیا هێرش کرایە سەر بنکەیەکی پۆلیس و دوو ئەفسەر کوژراون
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ دووشەممە 8ـی 9ـی 2025، لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا هێرشی چەکداری کرایە سەر بنکەیەکی پۆلیس.
هێرشەکە لە شارۆچکەی باڵچۆڤا روویداوە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا دوو ئەفسەر کوژراون و پۆلیسێکی دیکەش بریندارە.
بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، هێرشکارەکە کەسێکی تەمەن 16 ساڵە و هێرشێکی چەکداری کردووەتە سەر بنکەی پۆلیسی ساڵح ئیشگۆرەن و بەو هۆیەوە دوو ئەفسەر کوژراون و پۆلیسێکی دیکەش برینداربووە.
AM:10:50:08/09/2025
ئهم بابهته 588
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت