ترەمپ: لە ئایندەیەکی زۆر نزیک لەبارەی پرسی غەززە دەگەینە رێککەوتن
وێستگەنیوز_
دوای ئەوەی بزووتنەوەی حەماس ڕەزامەندی خۆی بۆ دانوستان و ئازادکردنی بارمتەکان نیشان دا، وەڵامی ئەمەریکا لەو بارەیەوە خێرا گەڕایەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: لە ئایندەیەکی زۆر نزیک، لەبارەی پرسی غەززە دەگەینە ڕێککەوتن.
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە دوای گەڕانەوەی لە یارییەکانی کۆتایی پاڵەوانیەتی تێنسی سەر زەوی لە نیویۆرک رایگەیاند: رێککەوتن لەبارەی دۆخی غەززە زۆر نزیکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژانی دووشەممە و سێشەممە، سەرۆکانی وڵاتانی ئەوروپا دەگەنە ئەمریکا و لە کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆ لەبارەی رێگەکانی کۆتاییهێنان بە جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا دەکرێت.
بە وتەی ترەمپ، بەم نزیکانە لەبارەی جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا قسە دەکات.
AM:09:09:08/09/2025
ئهم بابهته 300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت