تره‌مپ بۆ حه‌ماس: ئه‌مه دوا هۆشداریی منه
وێستگه‌نیوز-
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هۆشدارییه‌كی ڕوونی بۆ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بڵاوكرده‌وه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "چیتر هۆشداری نادرێت".
تره‌مپ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تروس سۆشیال) نووسی: "هه‌مووان ده‌یانه‌وێت بارمته‌كان بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه، هه‌مووان ده‌یانه‌وێت ئه‌م شه‌ڕه كۆتایی پێبێت".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "ئیسرائیلییه‌كان مه‌رجه‌كانی منیان قبوڵكردووه، كاتی ئه‌وه هاتووه حه‌ماسیش مه‌رجه‌كانم قبوڵ بكات".
وتیشی: "حه‌ماسم له ده‌رئه‌نجامه‌كانی قبوڵنه‌كردنی مه‌رجه‌كان ئاگادار كرده‌وه، ئه‌مه دوا هۆشداریی منه، چیتر هۆشداری نابێت! سوپاس بۆ بایه‌خدانتان".
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان بۆ پێگه‌ی ئاكسیۆس، ئاشكرایان كرد كه ستیڤ ویتكۆف نوێنه‌ری كۆشكی سپی هه‌فته‌ی ڕابردوو له ڕێگه‌ی "چالاكوانێكی ئاشتی ئیسرائیلییه‌وه" پێشنیارێكی نوێی پێشكه‌ش به حه‌ماس كردووه سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنێك كه ئاگربه‌ست و ئازادكردنی بارمته‌كان له‌خۆده‌گرێت، ئه‌مه‌ش له هه‌وڵێكدایه بۆ ڕێگریكردن له ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی به‌رفراوان كه ئیسرائیل به‌نیازه له غه‌ززه ئه‌نجامی بدات.
PM:10:52:07/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت