ئیسرائیل: مەرجی ئێمە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە تەنها چەکدانانی حەماس و ئازادکردنی بارمتەکانە
وێستگەنیوز_
ئیسرائیل ئاشکرای کردووە، مەرجی ئێمە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە تەنها چەکدانانی حەماس و ئازادکردنی بارمتەکانە
جەدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێت، "مەرجەکانی ئێمە بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕی غەززە کورت و سادەن ئەوانیش؛ چەکدانانی تەواوەتی بزوتنەوەی حەماس و ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان."
ئاماژەی بەوەشکردووە، دانپێدانانی دەوڵەتی فەڵەستین لەلایەن وڵاتانی دیکەوە سەقامگریی ناهێنێتە کایەوە، بەڵکو دۆخی ناوچەکە زیاتر ئاڵۆز دەکات و بەربەستیش لەبەردەم ئاگربەست دروست دەکات.
هەروەها دووپاتی دەکاتەوە کە "ئەو وڵاتانەی دەیانەوێت دان بە دەوڵەتی فەڵەستین بنێن هەڵەیەکی گەورە دەکەن."
لە بەرامبەردا لارس لۆکێ ڕاسموسن، وەزیری دەرەوەی دانیمارک لەهەمان کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئیسرائیل مافی ناڕەزایی دەربڕینی نییە بەرامبەر هەر دانپێدانانێکی دانیمارکی بە دەوڵەتی فەڵەستینی.
PM:04:15:07/09/2025
ئهم بابهته 836
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت