زیلینسكی پێشنیازه‌كه‌ی پوتن ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: ناچمه مۆسكۆ
وێستگه‌نیوز -
ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا پێشنیازه‌كه‌ی ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی روسیای بۆ سه‌ردانكردنی مۆسكۆ بۆ دانوستان له‌سه‌ر یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دیپلۆماسی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند كه ناچێته مۆسكۆ.
ڤۆلۆدیمیر زلێنسكی له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "ئه‌و (پوتن) ده‌توانێت بێته كیێڤ، من ناتوانم بچمه مۆسكۆ له‌كاتێكدا وڵاته‌كه‌م هه‌موو رۆژێك بۆردومان ده‌كرێت، ناتوانم بچمه پایته‌ختی ئه‌و تیرۆریسته، پوتن له‌و شته تێده‌گات".
سه‌رۆكی ئۆكرانیا چه‌ندین جار جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پوتن هه‌وڵی كۆبوونه‌وه نادات له‌گه‌ڵیدا له كاتێكدا له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا به‌رده‌وامه، وتی: "ئه‌و پێشنیاره‌ی پوتن به مه‌به‌ستی "دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه بووه"، جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه كه ئاماده‌یه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت كۆببێته‌وه.
زیلینسكی روونیكرده‌وه كه پوتن "یاریی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كات"، وتیشی: "ئه‌گه‌ر كه‌سێك له كاتی شه‌ڕدا كۆبوونه‌وه‌ی نه‌وێت، بێگومان ده‌توانێت شتێك پێشنیار بكات كه بۆ من یان كه‌سانی دیكه قبوڵ نه‌كراو بێت".
كاتێكی پێشتر پوتن له دانیشتنی گشتی كۆڕبه‌ندی ئابووری رۆژهه‌ڵات، ئاماده‌یی خۆی بۆ دیدار له‌گه‌ڵ زیلینسكی له به‌رزترین ئاستدا پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند كه "ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی ئۆكرانیا جدییه له خواستی دانوستان، با بێنه مۆسكۆ، ئێمه‌ش گه‌ره‌نتی ئاسایشی سه‌د له‌سه‌دیان ده‌كه‌ین".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه روسیا ئاماده‌یه گه‌ره‌نتی ته‌واوی ئه‌منی بۆ هه‌ریه‌ك له زیلینسكی و ئه‌ندامانی شاندی ئۆكرانیا دابین بكات ئه‌گه‌ر بڕیار بده‌ن بێنه پایته‌ختی روسیا.
AM:10:07:06/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت