فه‌ره‌نسا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ركرد
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پارێزه‌رانی لایه‌نه مه‌ده‌نییه‌كان رایانگه‌یاند كه مانگی رابردوو دادگاكانی فه‌ره‌نسا حه‌وت فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ به‌رپرسانی باڵای پێشووی رژێمی سوریا ده‌ركرد، له‌نێویاندا به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی پێشووی رژێمی سوریا.
پارێزه‌ره‌كان باسیان له‌وه كردووه كه به تۆمه‌تی بۆردومانكردنی ناوه‌ندێكی رۆژنامه‌وانی له حومس له ساڵی 2012، كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی دوو رۆژنامه‌نووس، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه ده‌رچووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس رۆژی 22ی شوباتی 2012 ته‌قه له باڵه‌خانه‌یه‌كی شاری حومسی سوریا كرا كه ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسی تێدابوو، بۆیه رۆژنامه‌نووسه‌كان بڕیاریاندا بیناكه به‌جێبهێڵن. دوو رۆژنامه‌نووس كه پێش ئه‌وانه‌ی تر له بیناكه ده‌چنه ده‌ره‌وه دوای ئه‌وه‌ی له ده‌رگاكه‌دا تێده‌په‌ڕن، به گولله هاوه‌نێك كوژراون، ئه‌وانیش رۆژنامه‌نووسی ئه‌مریكی ماری كۆلڤین ته‌مه‌ن 56 ساڵ له ڕۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی تایمز و فۆتۆگرافه‌ری سه‌ربه‌خۆی فه‌ره‌نسی رێمی ئۆچلیك ته‌مه‌ن 28 ساڵ، بوون. هاوكات هه‌ریه‌ك له ئیدیت بۆڤییه په‌یامنێری فه‌ره‌نسی و پوڵ كۆنرۆی فۆتۆگرافه‌ری به‌ریتانی و وائیل عه‌مر وه‌رگێڕه سورییه‌كه‌یان له ناوه‌وه بریندار بوون.
له 8ی كانوونی دووه‌می 2024 له ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له‌ناكاودا رژێمی ئه‌سه‌د رووخا و به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی پێشووی وڵاته‌كه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵات و روسیای هاوپه‌یمانی پێشووی مافی په‌نابه‌ری مرۆیی پێبه‌خشی.
ئه‌سه‌د كه له‌لایه‌ن زۆرێك له كه‌سایه‌تییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سوریا و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤه‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت به ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاوان و پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به هه‌زاران هاوڵاتی مه‌ده‌نی، له‌و كاته‌وه تا ئێستا ده‌رنه‌كه‌وتووه.
PM:06:50:02/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت