له سودان رۆچوونی زه‌وی روودا و زیاتر له 1000 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی سودان رایگه‌یاند، به‌هۆی رۆچوونی زه‌وییه‌وه گوندێكی ناوچه‌ی چیای مه‌رای ڕۆژئاوای سودان به‌ته‌واوی وێران بوو و زیاتر له هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا‌و ته‌نها كه‌سێك رزگاری بووه.
بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی سودان كه عه‌بدولواحید نور سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه رووداوه‌كه رۆژی یه‌كشه‌ممه 31ی ئاب به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕه‌وه روویداوه.
بزووتنه‌وه‌كه كه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی هه‌رێمی دارفوری كۆنتڕۆڵكردووه، بانگه‌وازی ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه فریاگوزارییه‌كان كرد كه هاوكاری بكه‌ن بۆ ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییه‌كان كه له‌نێویاندا ژن و پیاو و منداڵ هه‌ن.
به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز بزووتنه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ، گونده‌كه "به ته‌واوی خاپوور بووه".
ئه‌و دانیشتووانه‌ی كه له شه‌ڕی نێوان سوپای سودان و هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا له ویلایه‌تی دارفۆری باكوور هه‌ڵاتوون، په‌نایان بۆ ناوچه‌ی چیای مه‌را بردووه، كه خواردن و ده‌رمانی كه‌می تێدایه.
شه‌ڕی دووساڵه‌ی نێوان سوپای سودان و هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا، زیاتر له نیوه‌ی دانیشتووان ئه‌و وڵاته‌ی رووبه‌ڕووی قه‌یرانی برسێتی كردووه‌ته‌وه و به‌هۆی تۆپبارانكردنی شاری ئه‌لفاشر، پایته‌ختی ویلایه‌تی باكووری دارفۆر ملیۆنان كه‌س ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێبهێڵن.
PM:02:52:02/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت