سه‌رۆكی ئێران هۆشداری ده‌داته ئه‌وروپا له "زیادكردنی گرژییه‌كان"
وێستگه‌نیوز -
مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران هۆشداری دایه وڵاتانی زلهێزی ئه‌وروپا له "ئاڵۆزكردنی دۆخه‌كه و زیادكردنی گرژییه‌كان" له ئه‌گه‌ری پێداگریكردن له‌سه‌ر په‌نابردن بۆ میكانیزمی سناپباك و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه وڵاته‌كه‌ی "هه‌میشه ئاماده‌یه چاره‌سه‌رێكی دیپلۆماسی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی بدۆزێته‌وه".
پزیشكیان داوای له وڵاتانی رێكخراوی شه‌نگه‌های كرد كه رۆڵێكی "كاریگه‌ر و به‌رپرسیارانه" بگێڕن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه به "نادادپه‌روه‌ری و فشاری ناڕه‌وا" وه‌سفی ده‌كات كه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنراوه.
به پێی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران، پزیشكیان له وتاره‌كه‌یدا له لوتكه‌ی شه‌نگه‌های ڕوونی كرده‌وه كه " له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا، به تایبه‌ت له چه‌ند مانگی رابردوودا، له هه‌وڵی سه‌پاندنی ئاشتی به زۆر له ڕێگه‌ی گه‌مارۆ جۆراوجۆره‌كان و ده‌ستدرێژی سه‌ربازییه‌وه، گه‌لی ئێران زیانی به‌ركه‌وتووه".
هاوكات به‌رگری له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران كرد و وتی: "له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوودا ئێران له چوارچێوه‌ی مافه یاساییه‌كانی خۆیدا مامه‌ڵه‌ی كردووه و هه‌میشه هه‌وڵی داوه له ڕێگه‌ی وتووێژ و دانوستانه‌وه هه‌ر جۆره ناڕوونییه‌ك نه‌هێڵێت".
پزیشكیان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له حوزه‌یرانی رابردوودا و له‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا سه‌رقاڵی وتووێژ بوو، ئێران هێرشی كرایه‌سه‌ر"، ڕوونیشیكرده‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێستای ئه‌وروپا بۆ سه‌پاندنه‌وه‌ی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له كاتێكدایه كه "ئه‌م وڵاتانه پابه‌ندنه‌بوون به به‌ڵێنه‌كانیان" و چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانیش له ژێر "توندترین چاودێری نێوده‌وڵه‌تیدایه".
راشیگه‌یاند كه "په‌نابردن بۆ بژارده‌ی سه‌ربازی له ڕابردوودا شكستی هێناوه و رووبه‌ڕووی به‌رخۆدانی قاره‌مانانه‌ی گه‌لی ئێران ده‌بێته‌وه"، هۆشداریشیدا له‌وه‌ی كه چالاككردنی میكانیزمی سناپ باك ته‌نها "دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات و گرژی زیاتر ده‌كات".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ترۆیكای ئه‌وروپی كه پێكهاتوه له وڵاتانی فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا، پرۆسه‌ی كاراكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران (سناپ باك)ی ده‌ستپێكردوه بۆ دووباره سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان به‌سه‌ر ئێران‌دا.
PM:10:10:01/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 256
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت