بوومەلەرزەیەک ئەفغانستانی هەژاند و زیاتر لە 500 کەس گیانیان لەدەستدا
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ دووشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2025، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 6 پلەی رێختەر ئەفغانستانی هەژاند کە بەهۆیەوە زیاتر لە 700 کەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی بەختەری فەرمی سەر بە تاڵیبان، بوومەلەرزەیەک پارێزگای نەنگەرهاری ئەفغانستانی هەژاند و لانی کەم 250 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا و 500 کەسی دیکەش بریندار بوون.
دەستەی جیۆلۆجی ئەمریکا رایگەیاندووە، نیوەشەوی رابردوو، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6 پلەی ڕێختەر پارێزگای نەنگەهاری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستانی هەژاند کە دەکەوێتە سەر سنووری پاکستان و بوومەلەرزەکە هەشت کیلۆمەتر لە قوڵایی زەوی بووە.
تەلەفزیۆنی نیشتمانی ئەفغانستان و ئیدارەی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی تاڵیبان، ڕایانگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکەی نیوە شەوی ڕابردووی کوناری سەر بە پارێزگای نەنگەرهار، لانی کەم 500 کەس گیانیان لەدەستدا و هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.
بڵاوکردنەوەی ژمارەی فەرمی قوربانییەکان جیاوازن، هەروەها هەوڵەکانی ڕزگارکردن و فریاگوزاریی بەردەوامە، سەرەڕای ئەو ئاستەنگانەی بەهۆی داخستنی ڕێگاکان دێننە بەردەمی تیمەکان بۆ گەیشتن بە ژمارەیەک گوندی زیان لێکەوتوو.
AM:09:14:01/09/2025
ئهم بابهته 252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت