ئوستورالیا چەند رێوشوێنێک دژی ئێران ده‌گرێته‌به‌ر
ئه‌نتۆنی ئه‌لبانیزی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا
وێستگه‌نیوز-
ئوستورالیا رایگه‌یاند كه باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران له وڵاته‌كه‌ی ده‌رده‌كات و كاره‌كانی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌شی له تاران راده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوستورالیا رایگه‌یاند باڵیۆزی ئێران له كانبێرا ده‌رده‌كات و تارانی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی كه دوو هێرشی دژه جووله‌كه‌ی له شاره گه‌وره‌كانی سیدنی و مێلبۆرن ئه‌نجامداوه.
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه له ئۆكتۆبه‌ری 2023، چه‌ند كارێكی تێكده‌رانه له ئوستورالیا ئه‌نجام درا له‌وانه هێرشكردنه‌سه‌ر ماڵ و قوتابخانه و په‌رستگای جوله‌كه‌كان كه پاڵنه‌ره‌كه‌ی هه‌ستی دژه جووله‌كه بوو.
له دوایین رووداودا، له مانگی ته‌مموزدا، پۆلیس پیاوێكی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی كه به ئه‌نقه‌ست ئاگری له په‌رستگای جوله‌كه‌كان له شاری مێلبۆرن به‌رداوه له‌كاتێكدا ژماره‌یه‌ك جوله‌كه له‌ناوه‌وه سه‌رقاڵی په‌رستش بوون.
ئه‌نتۆنی ئه‌لبانیزی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "ئه‌مانه كرده‌وه‌ی ناوازه و جددی ده‌ستدرێژیكارانه بوون كه ده‌وڵه‌تێكی بیانی له‌سه‌ر خاكی ئوسترالیا ئه‌نجامی داون. هه‌وڵێك بوون بۆ تێكدانی یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵایه‌تی و چاندنی ناته‌بایی له كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا".
ئه‌لبانیزی ئاشكراشیكرد كه ئوسترالیا بڕیاریداوه كاره‌كانی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له تاران ڕابگرێت و هه‌موو دیپلۆماتكاره‌كانی له وڵاتی سێیه‌مدا سه‌لامه‌تن.
راشیگه‌یاند كه حكومه‌تی ئوسترالیا سوپای پاسدارانی ئێران وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی پۆلێن ده‌كات.
AM:09:08:26/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت