هه‌سه‌ده: گروپه چه‌كداره‌كانی دیمه‌شق هێرشیان كرده‌سه‌ر هێزه‌كانمان
وێستگه‌نیوز-
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" رایگه‌یاند كه گروپه چه‌كداره‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق هێرشیان كرده‌سه‌ر خاڵێكی هێزه‌كانیان له لادێكانی دێره‌زۆر و به‌رپه‌رچ درانه‌وه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له هه‌وڵێكی نائومێدانهیدا بۆ ئاژاوه‌گێڕی و دروستكردنی ناسه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا، هاوكات له‌گه‌ڵ زیادبوونی هێرشه‌كانی داعش، گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق، به به‌كارهێنانی چه‌كی بی كه‌ی سی و فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان، بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی سه‌ر به هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ئهلكهسرهیان له شارۆچكه‌ی ئهلجونهینه له ڕۆژئاوای لادێكانی دێره‌زۆر كرده ئامانج".
هه‌سه‌ده ده‌ڵێت: "شه‌ڕڤانانمان ئازایانه به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌یان دایه‌وه و به‌هێزه‌وه وه‌ڵامی سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كه‌یان دایه‌وه".
ده‌شڵێت: "له ئه‌نجامدا زیانی گیانی له نێو هێرشبه‌ره‌كاندا هه‌یه و پێنج له شه‌ڕڤانانمان به ئاستی جیاواز بریندار بوون".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "ئێمه له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م هێرشه خیانه‌تكارانه له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی خۆمان پاشگه‌زمان ناكاته‌وه. ئێمه حكومه‌تی دیمه‌شق ڕاسته‌وخۆ به‌رپرسیار ده‌كه‌ین له كرده‌وه‌كانی ئه‌و گروپانه، داواش ده‌كه‌ین كۆنترۆڵیان بكات و ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كانیان ڕابگرن".
PM:10:13:24/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 552
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت