ترەمپ: پوتین و زێلێنسکی وەک ئاو و رۆن وان ناگونجێن پێکەوە


وێستگەنیوز-

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، پوتین و زێلێنسکی وەک ئاو و رۆن وان ناگونجێن پێکەوە، ئاماژە بەوەشدەکات، کە چاودێری دۆخەکە دەکەن.

ئەمڕۆ هەینی 22ی ئابی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "چاودێری دۆخەکە دەکەین بزانین ئەو دوو سەرۆکە کۆدەبنەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "دەزانم پوتین و زێلێنسکی وەک ئاو و رۆن وان ناگونجێن پێکەوە، ئەگەر پێویست بکات، ئەوا بەشداری کۆبوونەوەی نێوانیان دەکات".

سەرۆکی ئەمریکا وتی، "تائێستا جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و رۆژانە سەربازی یەکدی دەکوژن".

سەرۆکی ئەمریکا رۆژی 15ی ئەم مانگە لەگەڵ سەرۆکی رووسیا لە ئالاسکا کۆبووەوە، دواتریش لە لەگەڵ سەرکردەکانی ئەوروپا کۆبووەوە تایبەت بە رێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان رووسیا و ئۆکرانیادا.


PM:06:44:22/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو