عێراقچی: ئەوروپا مافی ئەوەی نییە 'میکانیزمی سناپباک' بۆ گەڕاندنەوەی سزاکان چالاک بکەنەوە


وێستگەنیوز_

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتانی ئەوروپا مافی ئەوەیان نییە "میکانیزمی سناپباک" بۆ گەڕاندنەوەی سزاکان چالاک بکەنەوە، کە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015دا هاتووە. 

عەباس عێراقچی بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئیرنای وڵاتەکەی راگەیاندووە، "کاتێک ئێمە لەو باوەڕەداین ئەوان مافی جێبەجێکردنی میکانیزمی سناپباکیان نییە، سروشتییە کە مافی درێژکردنەوەی وادەی کاراکردنەوەشیان نەبێت."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێشتا نەگەیشتووینەتە بنەمایەک بۆ دانوستان لەگەڵ ئەوروپییەکان."

سەبارەت بە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ئاماژەی بەوەدا، ئێران "ناتوانێت بە تەواوی هاوکارییەکانی" لەگەڵ ئاژانسەکە بپچڕێنێت، بەڵام گەڕانەوەی پشکنەرەکان بەستراوەتەوە بە بڕیارێکی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانییەوە.


AM:10:31:21/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت