نەتەوە یەکگرتووەکان: دەستبەجێ ئاگربەست لە کەرتی غەززە رابگەیەنن
وێستگەنیوز_
دوای ئەوەی ئیسرائیل دەستپێکردنی هەنگاوی کردەیی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شاری غەززە راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21ـی ئابی 2025، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای ئاگربەستێکی دەستبەجێی لە کەرتی غەززە کرد.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز لە وتارێکدا لە کۆنفرانسی پەرەپێدانی ئەفریقا لە ژاپۆن رایگەیاند، "زۆر گرنگە ئاگربەستێکی دەستبەجێ لە غەززە بەدیبهێنرێت، بۆ ڕێگری‌کردن لەو مردن و وێرانکارییەی کە لە ئەنجامی هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییەوە لە شارەکەدا دێتە ئاراوە."
هەروەها داوای لە ئیسرائیل کرد، بڕیاری فراوانکردنی نیشتەجێبوونەکان لە کەناری ڕۆژئاوا پێچەوانە بکاتەوە، کە بە کارێکی "نایاسایی" وەسفی کرد.
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە 20ـی ئاب، یفی دیفرین، وته‌بێژی فه‌رمی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، یه‌كه‌مین قۆناغه‌كانی داگیركردنی غه‌ززه له لایه‌ن سوپای وڵاته‌كه‌ی ده‌ستی پێكردووه؛ و له رۆژانی داهاتوودا هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس چڕ ده‌كه‌نه‌وه و به‌پێی ڕێنماییه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیشیان زه‌مینه‌سازیی ده‌كه‌ن سه‌رجه‌م بارمته‌كان بگه‌ڕێننه‌وه.
AM:08:45:21/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت