سعودیه خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێی بۆ وه‌رگرتنی ڤیزه‌ی عومره راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (20ی ئابی 2025) وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه خزمه‌تگوزاری "نوسوك عومره"ی راگه‌یاند كه عومره‌كارانی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه ده‌توانن راسته‌وخۆ له‌ڕێی ئه‌و (ئه‌پڵیكه‌یشن) خزمه‌تگوزارییه‌وه بێ هیچ نێوه‌ندگیرێك داوای ڤیزه‌ی عومره بكه‌ن و خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ست به گه‌شته‌كه‌یان دابین بكه‌ن.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومه‌ری سعودیه، داواكار ده‌توانێت له رێی ئه‌م لینكه‌وه داواكاری بۆ وه‌رگرتنی ڤیزای عومره پێشكه‌ش بكات (كلیك لێره بكه).
خزمه‌تگوزاری "نوسوك عومره" یه‌كێكه له بژارده نوێیه‌كان بۆ ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ن و ئاره‌زووی ئه‌نجامدانی عومره ده‌كه‌ن.
له ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌دا چه‌ندین بژارده‌ی تری تێدایه وه‌ك ناوی بریكاره شایسته‌كانی وڵاتی عومره‌كاران و ده‌توانرێت له ڕێگه‌ی "نوسوك عومره"ه‌وه ئه‌م بریكارانه بدۆزرێنه‌وه.
خزمه‌تگوزارییه نوێیه‌كه ڕێگه به به‌كارهێنه‌ران ده‌دات خزمه‌تگوزارییه‌كان هه‌ڵبژێرن، له‌وانه ڤیزه، شوێنی نیشته‌جێبوون، گواستنه‌وه، گه‌شته ئاینییه‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر.
هاوكات نوسوك عورمه به حه‌وت زمان كارده‌كات و له‌گه‌ڵ سیسته‌می حكومی په‌یوه‌ندیداردا تێكه‌ڵ ده‌بێت، بۆئه‌وه‌ی ئه‌زموونێكی دیجیتاڵی یه‌كگرتوو و بێ كێشه مسۆگه‌ر بكات و چه‌ندین بژارده‌ی تێدایه بۆ پاره‌دان.
PM:11:34:20/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت