تره‌مپ: ئۆكرانیا رووبه‌رێكی فراوان له خاكه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئۆكرانیا رووبه‌رێكی به‌رفراوان له خاكی وڵاته‌كه‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه نایه‌وێت كات به‌فیڕۆ بدات و ته‌نیا ده‌یه‌وێت كۆتایی به شه‌ڕی ئۆكرانیا بهێنێت.
تره‌مپ له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز وتی: " ده‌بێت له دانوستانه‌كاندا ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی نه‌رمی نیشان بدات بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئۆكرانیا".
وتیشی: "ره‌نگه سه‌رۆكی روسیا نه‌یه‌وێت رێككه‌وتنێك بكات و ئه‌وه‌ش له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا روون ده‌بێته‌وه. هیوادارم پوتین باش بێت، ئه‌گه‌رنا دۆخێكی سه‌ختمان دێته‌پێش".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا روونیكرده‌وه كه ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا و ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌سه‌ر رێگای راستن.
به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رۆژی دووشه‌ممه له دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكرانیا له واشنتۆن له‌به‌رده‌م سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا په‌یوه‌ندی به پوتینه‌وه نه‌كردووه، "جۆرێك له ئاسایش ده‌بێت، به‌ڵام ناتوانرێت په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) بێت".
دوو شتی مه‌حاڵ
تره‌مپ ئاشكراشیكرد كه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی دوورگه‌ی قرم بۆ ئۆكرانیا و به‌ئه‌ندامبوونی كیێڤ له په‌یمانی ناتۆ مه‌حاڵه و وتی " دوو شتی مه‌حاڵن".
PM:04:23:19/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت