یه‌كێك له‌و دوو كه‌سه‌ی له‌ رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی سوید بریندار بوون، گیانی له‌ده‌ستدا


وێستگەنیوز_

یه‌كێك له‌ بریندارانی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی مزگەوتێکی شارۆچکەی ئۆریبرۆی سوید گیانی له‌ده‌ستدا.

ئەمڕۆ هه‌ینی 15ـی ئابی 2025، پۆلیسی سوید رایگه‌یاند، یه‌كێك له‌و دوو كه‌سه‌ی له‌ رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی مزگەوتێکی شارۆچکەی ئۆریبرۆی ئه‌و وڵاته‌ بریندار بوون، گیانی له‌ده‌ستدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌، پیاوێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌ و برینه‌كه‌ی سه‌خت بووه‌ و چه‌ند كاتژمێرێك دوای برینداربوونی، له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

بە وتەی پۆلیسی سوید، ره‌نگه‌ ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ بانده‌كانه‌وه‌ هه‌بێت و ئامانجێكی دیاریكراویان له‌م ڕووداوه‌ بووبێت.

ئەمڕۆ پۆلیسی سوید رایگەیاند: چەکدارێک دەستڕێژی لە نوێژخوێنانی مزگەوتێکی شارۆچکەی ئۆریبرۆی سوید کردووە و چەند کەسێکی  بریندارکردووە. 

میدیای سویدیش ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردبوو، دوو کەس لەکاتی نوێژی هەینیدا لە مزگەوتێکی شارۆچکەی ئۆریبرۆ، لە هێرشیکی چەکداریدا برینداربوون.

پۆلیسی سوید ڕایگەیاند: تیمەکانیان لە شوێنی ڕووداوەکە بڵاوەیان پێکراوە و ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتنیش گەیشتوونەتە نزیک مزگەوتەکە بۆ ئەوەی بریندارەکان بگوازنەوە نەخۆشخانە.


PM:10:17:15/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت