ترەمپ: لە کۆبوونەوەم لەگەڵ پوتین هەوڵدەدەم ئاسایشی ئۆکرانیا پارێزراو بێت بەڵام لە دەرەوەی هاوپەیمانی ناتۆ


وێستگەنیوز_

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "لە کۆبوونەوەم لەگەڵ پوتین هەوڵدەدەم  ئاسایشی ئۆکرانیا پارێزراو بێت بەڵام لە دەرەوەی هاوپەیمانی ناتۆ".

ئەمڕۆ هەینی 15ـی ئابی 2025، دۆناڵد ترەمپ لە نێو فڕۆکەی ئیەر فۆرس وەن، لە کاتی فڕین بەرەو ویلایەتی ئالاسکا بە ڕۆژنامەنووسانی وت: پرسی دابەشکردنی خاک لە گفتوگۆییەکان باس دەکرێت، بەڵام هیچ بڕیارێکی لەسەر نادرێت، بڕیارەکەی بۆ ئۆکرانیا بەجێ دەهێڵن.

لەبارەی هێرشەکانی دوێنێ شەوی رووسیاش بۆ سەر ئۆکرانیا وتی، پوتین پێی وایە، هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا لە کۆبوونەوەکەدا هاوکاری ئەو دەکات، بەڵام لە ڕاستی دا ئەو هێرشانە زیان بەو دەگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکە لەگەڵ پوتین، هەوڵی پاراستنی ئاسایشی ئۆکرانیا و ئەورووپا دەدەین، بەڵام لە دەرەوەی هاوپەیمانی ناتۆ؛ "رەنگە کۆبوونەوەکە ئەنجامێکی باشی هەبێت."

دووپاتیشی کردووە، ئەگەر جەنگی ئۆکرانیا کۆتایی نەیەت و کۆبوونەوەکە بێ ئەنجام بێت، ئەوا دەرەنجامێکی خراپی بۆ ئابووری رووسیا دەبێت.


PM:05:21:15/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت