توركیا... هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنی نوێ ئۆپۆزسیۆن ده‌كاته ئامانج
وێستگه‌نیوز-
میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی پۆلیسی توركیا 40 كه‌سی له شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ كه قه‌ڵای پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په)ی ئۆپۆزسیۆنه ده‌ستگیركرد له نێویاندا سه‌رۆكی شاره‌وانی ناوچه‌ی به‌گ ئۆغڵو و ژماره‌یه‌ك راوێژكاری نزیكی.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته نوێیه‌ی ده‌ستگیركردن به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی، له چوارچێوه‌ی زنجیره‌یه‌ك ده‌ستگیركردنه كه له چه‌ند مانگی رابردوودا "جه‌هه‌په" پارتی سه‌ره‌كی ئۆپۆزسیۆنی توركیای، كردۆته ئامانج.
ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ، كه به دیارترین نه‌یاری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا داده‌نرێت، له مانگی ئازاردا ده‌ستگیركرا و سزای زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایه‌تی له وڵاته‌كه‌دا به‌دوای خۆیدا هێنا، كه له ماوه‌ی 12 ساڵدا وێنه‌ی نه‌بووه.
هه‌روه‌ها له ئۆكتۆبه‌ره‌وه له كۆی 26 سه‌رۆكی شاره‌وانی سه‌ر به جه‌هه‌په له ئیسته‌نبوڵ 9 كه‌سیان ده‌ستگیركراون كه زۆربه‌یان به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركراون، ئه‌وانیش ئه‌و تۆمه‌ته ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
شرۆڤه‌كاران پێیان وایه حكومه‌ت توركيا له هه‌وڵی لاوازكردنی پارتی كۆماری گه‌ل (جه‌هه‌په)دایه كه له هه‌ڵبژاردنه خۆجێییه‌كانی به‌هاری 2024دا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا به‌سه‌ر پارتی داد و گه‌شه‌پێدان كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
PM:03:55:15/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت