به‌هۆی زیره‌كی ده‌ستكرده‌وه تا 2050 ئه‌م كارانه نامێنن
وێستگه‌نیوز-
راپۆرتێكی ئوسترالی ئه‌و كارانه‌ی ئاشكرا كردووه كه زیره‌كی ده‌ستكرد جێگه‌یان ده‌گرێته‌وه و نامێنن، هه‌روه‌ها ئه‌و كارانه‌ی كه به‌هۆی بووژانه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیاوه ، تا ساڵی 2050 كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دروست نابێت.
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه كه راپۆرته‌كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی هه‌لی كار و لێهاتوویی ئوسترالیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا به‌پێی ئه‌و راده‌یه‌ی كه ده‌توانرێت ئه‌ركه‌كانیان به ئۆتۆماتیكی یان به زیره‌كی ده‌ستكرد ئه‌نجام بدرێت، شیكاری بۆ كار و پیشه‌كان كراوه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه زۆرێك له پیشه‌كان، وه‌ك فه‌رمانبه‌ری نووسینگه‌كان و پێشوازیكردن، ژمێریار، كارمه‌ندانی فرۆشتن و به‌بازاڕكردن، فه‌رمانبه‌رانی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، شیكه‌ره‌وه‌كانی كار و سیسته‌م و پرۆگرامه‌ره‌كان، ئه‌گه‌ری زۆره تا ساڵی 2050 كاره‌كانیان له‌ده‌ست بده‌ن.
به پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێك پیشه زیادبوونی دامه‌زراندن به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن، وه‌ك پیشه‌ی پاككردنه‌وه، جلشۆری و سه‌لامه‌تی، به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌شه‌كان، كرێكارانی بیناسازی و كانگا، و كرێكارانی میوانداری.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا پێشبینی ئه‌وه كراوه كه زیره‌كی ده‌ستكرد كاره‌كان ده‌گۆڕێت نه‌ك به ته‌واوی جێگه‌یان بگرێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌سته‌كه پێشبینی كردووه كه زیره‌كی ده‌ستكرد ببێته‌هۆی خاوبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی دامه‌زراندن له سییه‌كانی ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا.
به‌ڵام له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه كاریگه‌رییه‌كانی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژی تا ده ساڵی دیكه ده‌رناكه‌وێت و هه‌ستیان پێناكرێت.
به‌پێی راپۆرته‌كه هه‌ندێك پیشه پێشتر كاریگه‌ری ئه‌م پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژییه‌یان له‌سه‌ر بووه، وه‌ك كاری تۆماركردنی ده‌نگی. به‌پێی ڕاپۆرته‌كه، خواست له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری تۆماركردنی ده‌نگ له ئوسترالیا به رێژه‌ی 80% كه‌میكردووه.
هه‌روه‌ها هه‌ندێك له سه‌رمایه‌دار و بازرگانه‌كان ده‌ستیان كردووه به به‌كارهێنانی AI بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه ساده‌كان كه پێشتر ئه‌و ئه‌ركانه به ده‌رچووانی زانكۆكان ده‌سپێردرا.
PM:02:22:15/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت