ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی تره‌مپ و پوتین به‌ڕێوه ده‌چێت
وێستگه‌نیوز-
كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا كاتژمێر 11:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (1900 به كاتی گرینیچ) له شاری ئانكۆره‌یجی پایته‌ختی ئالاسكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
تره‌مپ كاتژمێر 6:45 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به كاتی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا (10:45 به كاتی گرینیچ) له كۆشكی سپی به‌ڕێده‌كه‌وێت و كاتژمێر 5:45 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژ به كاتی ئالاسكا ئانكۆره‌یج به‌جێده‌هێڵێت و بڕیاره به‌یانی رۆژی شه‌ممه بگه‌ڕێته‌وه كۆشكی سپی.
كارنامه‌ی لوتكه‌ی پوتین و تره‌مپ
پێشتر كۆشكی سپی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی پوتین و تره‌مپی له ئالاسكا ئاشكرا كردبوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆشكی سپی‌دا هاتووه كه "سه‌رۆك تره‌مپ رۆژی هه‌ینی له واشنتۆنه‌وه بۆ ئالاسكا گه‌شت ده‌كات و بڕیاره له‌گه‌ڵ هاوتا روسییه‌كه‌ی، ڤلادیمێر پوتین دوو قۆڵی كۆببنه‌وه".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، دوای دانوستانه داخراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو سه‌ركرده، ئێواره‌خوانێكی هاوبه‌ش به ئاماده‌بوونی شاندی هه‌ردوو وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ به‌هێزكردنی گفتوگۆی نێوان مۆسكۆ و واشنتۆن.
یوری ئوشاكۆڤ، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكایه‌تی روسیا رایگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌كه له ڕۆژی هه‌ینی كاتژمێر 10:30 خوله‌كی شه‌و به كاتی مۆسكۆ ده‌ستپێده‌كات و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو قۆڵی ده‌بێت به ئاماده‌بوونی دوو وه‌رگێڕ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه پوتین و تره‌مپ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش بۆ میدیاكان ساز ده‌كه‌ن.
ئوشاكۆڤ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆك یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی ئۆكرانیا و رێگاكانی به‌هێزكردنی هاوكاری دوولایه‌نه‌یه.
باسی له‌وه‌شكرد كه شانده‌كه‌ی روسیا بریتی ده‌بن له یوری ئوشاكۆڤ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك، سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه، ئه‌نتۆن سیلوانۆڤ وه‌زیری دارایی و كیریل دیمیتریڤ سه‌رۆكی سندوقی وه‌به‌رهێنانی راسته‌وخۆی روسیا.
له كۆتایی قسه‌كانیدا ئوشاكۆڤ باوه‌ڕی خۆی ده‌ربڕی كه دیداری داهاتووی نێوان پوتین و تره‌مپ به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه له روسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
AM:11:08:15/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 128
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت