نه‌بیل مه‌رسومی: داهاتی نا نه‌وتی عێراق به‌ڕێژه‌ی 43.6% كه‌مبووه‌ته‌وه
وێستگه‌نیوز-
نه‌بیل مه‌رسومی شاره‌زای ئابووری عێراق رایگه‌یاند كه له ماوه‌ی نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2025 داهاتی نانه‌وتی عێراق به‌ڕێژه‌ی 43.6% كه‌مبووه‌ته‌وه و گه‌یشتوه‌ته 4.951 ترلیۆن دینار، له كاتێكدا له هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردودا 7.118 ترلیۆن دینار بووه.
مه‌رسومی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "ئه‌م كه‌مبوونه‌وه‌یه ده‌رئه‌نجامی كه‌مبونه‌وه‌ی داهاته‌كانی باج و رسوماتی داهات و سامانه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "داهاتی پلان بۆ داڕێژراوی نانه‌وتی له بودجه‌ی سێ ساڵه‌دا بڕی 27 ترلیۆن دینار بووه، ئه‌مه‌ش مانای وایه كه‌لێنێكی گه‌وره له نێوان داهاته پلان بۆ داڕێژراوه‌كان و داهاته راسته‌قینه‌كاندا هه‌یه تا كۆتایی ئه‌مساڵ، كه ده‌بێته هۆی زیادبوونی كورتهێنانی راسته‌قینه له بودجه‌ی گشتیدا".
ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه باسی له‌وه‌شكردووه كه "ئه‌و داتایانه ده‌ریانخستوه كه به‌شداریی داهاتی نانه‌وتی له داهاتی گشتیدا بۆ ته‌نها 8% دابه‌زیوه، له‌كاتێكدا له نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2024دا 11% بووه، ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی دووره له ئامانجی حكومه‌ت كه 20% بوو".
PM:05:44:14/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت