شەیبانی: ئەوەی لە سوەیدا روویدا ململانێیەکی تائیفی بوو کە لەلایەن ئیسرائیلەوە وروژێنرا


وێستگەنیوز_

ئەسعەد شەیبانی رایگەیاند، ئەوەی لە سوەیدا روویدا، ململانێیەکی تائیفی بوو کە لەلایەن ئیسرائیلەوە وروژێنرا.

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرە لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی رایگەیاند، وڵاتەکەی "پابەندە بە لێپرسینەوە لە هەر پێشێلکارییەک لە سوەیدا روویداوە و ئەمە بەرپرسیارێتی دەوڵەتە".

ئاماژەی بەوەش کرد، "بەکارهێنانی خەڵکی سوەیدا لەلایەن ئیسرائیلەوە قبوڵ ناکەین، پاراستنی دانیشتووانەکەی ئەرکی دەوڵەتە؛ و سووریا بۆ گەلی سووریایە و دروزەکان بەشێکی جەوهەری ئەم گەلەن".

بە وتەی شەیبانی، "سەقامگیریی سووریا بە واتای سەقامگیریی ناوچەکە دێت، لەئێستادا رووبەڕووی تەحەدییەکی گەورە بووەتەوە کە هیچی کەمتر نییە لەتەحەدییاتی کاتی جەنگ".


PM:02:29:13/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو