27 وڵات بۆ ئیسرائیل: رێگه بده‌ن هاوكارییه‌كان بچنه ناو غه‌ززه
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی 27 وڵات له‌نێویاندا به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا داوایان له ئیسرائیل كرد كه ڕێگه به ناردنه‌ناوه‌وه‌ی هه‌موو بارهه‌ڵگره هاوكارییه‌كانی رێكخراوه ناحكومییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بدات بۆ ناو كه‌رتی غه‌ززه و خۆیان له به‌كارهێنانی هێزی كوشنده له شوێنه‌كانی دابه‌شكردنی یارمه‌تییه‌كان بپارێزن و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و كارمه‌ندانی مرۆیی و پزیشكی بپارێزن، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه كه ئامانج لێی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی برسێتییه كه خه‌ڵكی كه‌رتی غه‌ززه به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت.
به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز، ئه‌و 27 وڵاته له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایان له ئیسرائیل كردووه هه‌نگاوی ده‌ستبه‌جێ و به‌رده‌وام و كۆنكرێتی بنێت بۆ رێگه‌دان به چوونه ژووره‌وه‌ی هاوكارییه‌كان و ئاسانكاری بۆ رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه ناحكومییه‌كان و هاوبه‌شه‌كانی دیكه بكات بۆ ناردنی هاوكاری بۆ غه‌ززه.
ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه له كاتێكدایه كه حكومه‌ته‌كه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به‌نیازه كه‌رتی غه‌ززه داگیر بكات و به‌ته‌واوی له‌ناو ببات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌هۆی پلانه‌كه‌ی ناتانیاهۆ دووبه‌ره‌كی بێ وێنه له‌نێوان سه‌ركردایه‌تی سیاسی و سه‌ربازیدا ئه‌و وڵاته دروست بووه.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، ناتانیاهۆ پلانێكی خێرا و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی پێشكه‌ش به سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان كردووه بۆ كۆنترۆڵكردنی ته‌واوه‌تی غه‌ززه كه به‌هاندان و فشاری توندی باڵی راستڕه‌وی توندڕه‌وی حكومه‌ته‌كه‌یه‌وه‌یه‌تی كه پێیانوایه داگیركارییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه، كۆتایی به بوونی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌هێنێت، به‌ڵام ئه‌فسه‌ره باڵاكانی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتی به توندی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و هۆشدارییان داوه كه هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوان به‌بێ پلانێك بۆ دوای جه‌نگه‌كه ره‌نگه ببێته زه‌لكاوێكی سه‌ربازی و سیاسی هاوشێوه‌ی شه‌ڕی لوبنان له ساڵی 1982دا.
PM:06:47:12/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت