ئەردۆغان: پشتیوانی لە لیژنەی پاڵپشتی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی دەکەین
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئابی 2025، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "زۆر گرنگە لەگەڵ حکومەت و ئۆپۆزسیۆن و حکومەتە خۆجێییەکان یەکبگرین، دەبێت لەسەر ئەم پرسە کۆدەنگییەک بکرێت".
باسی لە لیژنەی پاڵپشتی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی کرد و وتی، "پشتیوانی لە لیژنەی پاڵپشتی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی دەکەین و هیوادارم ببێتە مایەی خێر".
وتیشی، "جێگەی دڵخۆشییە کە بڕیارەکانی لیژنەکە لە دوو کۆبوونەوەی یەکەمیدا بە کۆی دەنگ دراون، هیوادارین لەسەر هەڵوێستی ئەرێنی بەردەوام بن".
ئەردۆغان جەختی لەوەشکردەوە، "دەگەینە ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر و نیشانی دەدەین خوێنی شەهیدانمان بە فیڕۆ ناچێت".
ئاماژەی بەوەشدا، "پەنجەرەی دەرفەتێکی مێژوویی لە بەردەماندا کراوەتەوە ئۆباڵی لەدەستدانی قورسە".
PM:06:57:11/08/2025
ئهم بابهته 336
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت