ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران پرۆژەیاسای لابردنی 4 سفری لەسەر دراوی نیشتمانی پەسەند كرد
وێستگەنیوز_
ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران رەزامەندی لەسەر پرۆژەیاسای لابردنی 4 سفر لەسەر دراوی نیشتمانی پەسەند كرد .
فاتمە مهاجرانی، وتەبێژی حكومەتی ئێران رایگەیاند، حكومەت تاوتوێی پرۆژە یاسای لابردنی چوار سفری سەر دراوی نیشتمانی كردووە و بە كۆی دەنگ پرۆژە یاساكە پەسەند كراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كاتی جێبەجێكردنی پرۆژە یاساكەدا، بابەتەكە بە وردی بۆ گەلی ئێران روون دەكرێتەوە تا کاتی جێبەجێکردنی پرۆژە یاساكەش دوو دراو بۆ ماوەیەك بەكاردەهێنرێت.
بە وتەی مهاجرانی، ئەو بابەتە لە ساڵی 2008ـوە دەستیپێكردوە و چەندین جار لەلایەن پەرلەمان و کابینە جیاوازەکانی حکومەتەوە تاوتوێكراوە، لە كۆبوونەوەكانی داهاتووی حكومەتیشدا وردتر تاوتوێ دەكرێت.
PM:01:00:11/08/2025
ئهم بابهته 376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت