لە ئێران هێرشکرایە سەر بنکەیەکی پۆلیس کوژراو و بریندار هەیە
وێستگەنیوز-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشکی چەکداری کرایە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە شاری سەراوانی باشووری رۆژهەڵاتی ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئابی 2025، هێرشێکی چەکداری بۆسەر بنکەیەکی پۆلیس لە شاری سەراوانی باشووری رۆژهەڵاتی ئێران ئەنجامدرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، بەهۆی هێرشەکەوە پۆلیسێك کوژرا و ئەفسەرێكیش برینداربوو، هەروەها تائێستا هیچ گرووپ و لایەنێك ئەنجامدانی هێرشەكەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام سێ چەكداری هێرشبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كوژراون.
AM:09:47:10/08/2025
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت