ئیسرائیل: سوورین لەسەر داگیرکردنی تەواوەتی کەرتی غەززە
وێستگەنیوز_
وەزیری بەرگری ئیسرائیل رەخنەی لەو وڵاتانە گرت کە ئیدانەی پلانی داگیرکردنی تەواوەتی غەززەیان کردوە لەلایەن وڵاتەکەیەوە.
یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەکەی سوورە لەسەر بەدیهێنانی سەرجەم ئامانجەکانی جەنگی غەززە کە بریتین لە کۆتایهێنان بە بزووتنەوەی حەماس و رەخساندنی زەمینەیەک بۆ رزگارکردنی سەرجەم بارمتە ئیسرائیلیەکان، لەگەڵ دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ سەرجەم پێکهاتەکان کە لە ئیسرائیلدا دەژین، لە رێگەی دروستکردنی ناوچەیەکی دابرێندراوی فراوان لە كەرتی غەززە.
کاتز، رەخنەی لەو وڵاتانە گرت کە ئیدانەی پلانی داگیرکردنی تەواوەتی غەززە دەکەن و هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر ئیسرائیلدا دەکەن، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو جۆرە رێوشوێنانە ناتوانن پلانی داگیرکردنی تەواوەتی کەرتی غەززە رابگرن.
PM:11:01:08/08/2025
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت