لاپید: نابێت به‌بێ پشتیوانی زۆرینه‌ی خه‌ڵك شه‌ڕ له غه‌ززه فراوان بكرێت
وێستگه‌نیوز-
یایر لاپید، سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلی ئاگاداركردووه‌ته‌وه، كه داگیركردنی كه‌رتی غه‌ززه هه‌نگاوێكی زۆر هه‌ڵه‌یه. جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی هاوبه‌شی ئه‌و شتانه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیراندا ناكات كه له كۆبوونه‌وه داخراوه‌كاندا ده‌گوزه‌رێت، به‌ڵام له‌م حاڵه‌ته‌دا به پێویستی زانی هه‌ڵوێستی خۆی روون بكاته‌وه.
لاپید روونیشیكرده‌وه كه نابێت ئیسرائیل به‌بێ پشتیوانیی فراوانی جه‌ماوه‌ری بچێته شه‌ڕه‌وه، وتیشی: "زۆرینه‌ی ئیسرائیلییه‌كان ئاره‌زووی شه‌ڕێكی له‌و شێوه‌یه ناكه‌ن و باجه‌كه‌ی زۆر ده‌بێت، چ له‌ڕووی ژیان و چ له‌ڕووی تێچووی ئابوورییه‌وه، كه ره‌نگه بگاته ملیاره‌ها شیكل".
هاوكات پێشنیاری كرد له بری داگیركردنی غه‌ززه، ئیسرائیل هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ میسر بكات بۆ دامه‌زراندنی ئیداره‌یه‌كی جێگره‌وه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی غه‌ززه له‌بری ئیسرائیل.
دووپاتیشی كرده‌وه كه ده‌بێت گرنگی به ئامانجی سه‌ره‌كی بدرێت، ئه‌ویش نه‌هێشتنی حه‌ماسه، كه پێویستی به كات و ماندووبوون هه‌یه، نه‌ك سه‌ركێشییه سه‌ربازییه بێباكه‌كان.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی په‌ره‌سه‌ندن و ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێ و به‌رفراوانی له كه‌رتی وێرانكراوی غه‌ززه داگیركردنی ته‌واوی كه‌رتی غه‌ززه‌ی كرد. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه دانوستانه‌كانی ناڕاسته‌وخۆ بۆ ئاگربه‌ست و ئاڵوگۆڕی بارمته‌كان وه‌ستان و گه‌یشتنه بنبه‌ست.
لای حۆیه‌وه ئییال زه‌میر سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌ر بڕیارێكی سیاسی جێبه‌جێ ده‌كات، به‌ڵام هێشتا دژایه‌تی داگیركردنی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات و پشتیوانی بژارده‌ی "گه‌مارۆدانی قۆناغ به قۆناغ"ی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات.
PM:05:24:06/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت