ویتكۆف: حه‌ماس رازی بووە ده‌ستبه‌رداری چه‌ك بێت
ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ی ئه‌مریكا
وێستگه‌نیوز-
ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند كه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه ده‌ستبه‌رداری چه‌كه‌كانی بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل پابه‌نده به كۆتاییهێنان به جه‌نگه‌كه.
به‌پێی ئه‌و لێدوانانه‌ی رۆژنامه‌ی هائارتزی ئیسرائیلی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ویتكۆف ده‌ڵێت: "پلانه‌كه كۆتاییهێنانه به جه‌نگه‌كه".
وتیشی: "ئامانجمان ئه‌وه‌یه كه به یه‌ك گرێبه‌ست دیله‌كان وه‌ربگرینه‌وه و كۆتایی به جه‌نگه‌كه بهێنن".
ویتكۆف روونیكرده‌وه: "ناتوانین باسی سه‌ركه‌وتن بكه‌ین تا ئه‌و كاته‌ی هه‌موو بارمته‌كان ئازاد نه‌كرێن".
له لایه‌كی دیكه‌وه ویتكۆف ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌وڵێكی هاوبه‌شی ئیسرائیل و ئه‌مریكا هه‌یه بۆ ئاسانكاری بۆ چوونه ناوه‌وه‌ی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان له‌وانه خۆراك و ده‌رمان بۆ غه‌ززه.
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: "سه‌ختی و كه‌میی هه‌یه، به‌ڵام برسێتی نییه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی حه‌ماس پووچه‌ڵ ده‌كه‌ینه‌وه، ده‌توانین درێژه به دانوستانه‌كان بده‌ین بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو بارمته‌كان".
ڕۆژی هه‌ینی، ویتكۆف له چوارچێوه‌ی رێوشوێنی ئه‌منی توندوتۆڵدا، سه‌ردانی ناوه‌ندی دابه‌شكردنی یارمه‌تییه خۆراكییه‌كانی شاری ره‌فه‌حی باشووری غه‌ززه‌ی كرد. له‌باره‌ی دۆخی مرۆیی و دابه‌شكردنی یارمه‌تییه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه ئاگاداركرایه‌وه.
PM:02:39:02/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 256
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت