تره‌مپ فه‌رمانی جێگیركردنی دوو ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی له دوو ناوچه دا
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا
وێستگه‌نیوز-
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تروس سۆشیال) رایگه‌یاند كه فه‌رمانی داوه "دوو ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی له ناوچه گونجاوه‌كان جێگیر بكرێن"، ئه‌مه‌ش له وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕوسیادا بووه.
تره‌مپ نووسیویه‌تی: "به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و لێدوانه له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ئیستیفزازییانه‌ی دیمیتری مێدڤێدێڤ، سه‌رۆكی پێشووی روسیا كه ئێستا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی روسیایه، فه‌رمانم داوه دوو ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی له ناوچه گونجاوه‌كاندا جێگیر بكرێن، نه‌وه‌ك ئه‌م لێدوانه بێباكانه له قسه‌كردن زیاتر بن".
وتیشی: "وشه‌كان زۆر گرنگن، زۆرجاریش ده‌توانن لێكه‌وته‌ی نه‌خوازراویان لێبكه‌وێته‌وه. هیوادارم ئه‌مه یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه نه‌بێت. سوپاس بۆ سه‌رنجدانتان!"
پێشتر مێدڤێدێڤ رایگه‌یاندبوو كه ده‌بێت دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌بیری بێت كه روسیا، ئیسرائیل و ئێران نییه و زمانی "ئاگاداركردنه‌وه" هه‌نگاونانه به‌ره‌و جه‌نگ.
مێدڤێدێڤ له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ ده‌رباره‌ی واده‌ی گه‌یشتن به ئاگربه‌ست له نێوان روسیا و ئۆكرانیا وتی كه ئه‌مه "هه‌نگاوێكه به‌ره‌و جه‌نگ".
مێدڤێدێڤ له پلاتفۆرمی ئێكس نووسیویه‌تی: "تره‌مپ یاری ئاگاداركردنه‌وه له‌گه‌ڵ روسیا ده‌كات: 50 ڕۆژ یان 10 ڕۆژ... ده‌بێت دوو شتی له‌بیر بێت: یه‌كه‌م: روسیا ئیسرائیل نییه و ته‌نانه‌ت ئێرانیش نییه، دووه‌م: هه‌موو ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی نوێ هه‌ڕه‌شه و هه‌نگاوێكه به‌ره‌و جه‌نگ. نه‌ك له نێوان روسیا و ئۆكرانیا، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی خۆیدا".
AM:10:02:02/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت