کوڕەکەی ناتانیاهۆ: بۆچی دانتان بە دەوڵەتی کوردیدا نەنانەوە؟
وێستگەنیوز-
دوای ئەوەی بەشێک لە وڵاتان بڕیاریانداوە دان بە دەوڵەتی فەلەستین-دا بنێن لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا له میانەی كۆبوونهوهیەکی گشتی نهتهوه یهكگرتووهكان، کوڕەکەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هاتەدەنگ.
یائیر ناتانیاهۆ، کوڕی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک رەسمی ئاڵایەکی کوردستانی داناوە و نووسیویەتی، "دەوڵەتی کوردی دانیشتووانەکەی نزیکەی 45 ملیۆن کەسە، کوردەکان عەلمانی و هاوپەیمانی وڵاتانی رۆژئاوان و خاکەکەیان بەسەر وڵاتانی تورکیا، ئێران، عێراق و سوریادا دابەشکراوە و لە لایەن ئەو وڵاتانەوە داگیرکراوە".
ئاماژەی بەوەکردووە، "بۆچی فەرەنسا، ئیسپانیا، ئێرلەندا، بەریتانیا، نەرویج، پورتوگال، کەنەدا، ئەڵمانیا و ماڵتا و سلۆڤینیا دانیان بە کوردستاندا نەناوە؟".
AM:12:23:01/08/2025
ئهم بابهته 592
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت