رووسیا شاری چاسیڤ یار'ی ئۆکرانیای کۆنترۆڵ کرد


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 31ـی تەمموزی 2025، سوپای رووسیا رایگەیاند، شاری 'چاسیڤ یار'ـیان کۆنترۆڵ کردووە، کە بنکەیەکی سەرەکی سەربازیی ئۆکرانیایە لە ناوچەی دۆنێتسک لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

لە ڕاگەیەندراوێکیدا وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دەڵێت: هێزەکانی رووسیا چاسیڤ یار'ـیان ئازادکرد کە چەند مانگێکە بووەتە گۆڕەپانی شەڕێکی بەرفراوان.

ڕووسیا لە شوباتی 2022دا، هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا و بەشێکی خاکی ئەو وڵاتەی داگیرکرد.

لە ئێستادا هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆتاییهێنان بەو ئاڵۆزییانەی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا چڕ بوونەتەوە. لە دوایین هەڵوێستیشیدا، ڕۆژی چوارشەممە، 30ـی تەمموزی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەرفەتی 10 ڕۆژی بە ڤلادیمێر پوتین دا، بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان. 

وتیشی: ئەمریکا سزای نوێی بەسەر رووسیا دەسەپێنێت لە ئەگەری رازی نەبوون بە ئاگربەستی هەمیشەیی و کۆتاییهێنان بە هێرشەکانیان بۆسەر ئۆکرانیا.


PM:12:47:31/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو