ئەمریكا خەڵاتێکی 10 ملیۆن دۆلاری وەك پاداشت بۆ دۆزینەوەی سەركردەی نوێی قاعیدە لە یەمەن دیاری دەكات
سەعد بن عاتف عەولەقی
وێستگەنیوز_
ئەمریكا بڕی 10 ملیۆن دۆلار وەك پاداشت دیاری دەكات بۆ دۆزینەوەی سەركردەی نوێی قاعیدە لە یەمەن.
لە راگەیەندراوێکدا بەرنامەی پاداشت بۆ دادپەروەریی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت: "هەر كەسێك زانیاریی لەسەر سەعد بن عاتف عەولەقی ناسراو بە سەعد محەممەد عاتف، سەرکردەی نوێی قاعیدە لە یەمەن هەبێت، یارمەتیدەربێت بۆ دەستگیركردنی ئەو سەركردەیەی رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدە لە نیمچە دورگەی عەرەب، لە لایەن وەزارەتەكەوە خەڵات دەكرێت و دەپارێزرێت".
هەروەها بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، "عەولەقی یەكێكە لە مەترسیدارترین سەركردەكانی داعش كە لە یەمەن نیشتەجێیە و بە هەڕەشە بۆ سەر ئەمریكا لەقەڵەم دەدرێت و بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و حەماس لە غەززە، داوای كوشتنی سەرۆك و سەركردەكانی میسر و ئوردونی كردووە، چەند جارێکیش هاوڵاتی ئەمریکی و رۆژئاوایی لە ناو یەمەن رفاندووە".
ئەمریکا دووپاتیشی کردووەتەوە، خەڵاتی ئەو کەسەی زانیاریی تەواوەتیمان بۆ دەنێرێت، دەگاتە 10 ملیۆن دۆلار و ژیانیشی دەپارێزین".
پێشتریش ئەمریكا لە ساڵی 2022 بڕی شەش ملیۆن دۆلاری بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی سەعد عەولەقی دیاریی كردبوو بەڵام نەیتوانی لە هەوڵەکانیدا سەرکەوتوو بێت.
PM:12:27:30/07/2025
ئهم بابهته 380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت