سعودیه: چه‌ندین وڵات ده‌یانه‌وێت دان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستیندا بنێن
وێستگه‌نیوز-
شازاده فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه رایگه‌یاند كه چه‌ندین وڵات ده‌یانه‌وێت دان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستیندا بنێن، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ مافێكی ره‌وای گه‌لی فه‌له‌ستینه.
ئه‌م لێدوانه له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی شازاده فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان و هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی ژان نۆئێل بارۆت هات له كۆتایی یه‌كه‌م رۆژی كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ئاستی باڵا بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی فه‌ڵه‌ستین به رێگه‌ی ئاشتیانه و جێبه‌جێكردنی چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت كه به هاوسه‌رۆكایه‌تی سعودیه و فه‌ره‌نسا له نیویۆرك به‌ڕێوه‌چوو.
له هه‌مان چوارچێوه‌دا شازاده فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه كۆنفرانسی چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت ره‌نگدانه‌وه‌ی كۆده‌نگییه‌كی فراوانی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ كۆتاییهێنان به ململانێی درێژخایه‌ن له فه‌له‌ستین كه به جێبه‌جێكردنی راسته‌قینه‌ی چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت به پێی بنه‌ماكانی بڕیارنامه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی ئاشتی عه‌ره‌بی و بنه‌مای زه‌وی بۆ ئاشتی به‌رجه‌سته ده‌بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه ئاشكرای كرد كه وڵاته‌كه‌ی به هاوكاری له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا "بڕیاره كۆده‌نگی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر گه‌یشتن به دانپێدانان به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین بگۆڕێت بۆ واقیعێكی به‌رجه‌سته"، جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێویستی كۆتاییهێنان به ململانێكان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین و گه‌یشتن به ئاشتییه‌كی دادپه‌روه‌رانه و هه‌مه‌لایه‌نه كرده‌وه كه سه‌روه‌ری و ئاسایشی هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه بپارێزێت.
له میانی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌له‌ستین رایگه‌یاند كه ئاشتی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل ده‌روازه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تییه بۆ گه‌یشتن به ئاشتییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ناوچه‌كه. پشتیوانی ته‌واوه‌تی بۆ هه‌وڵه‌كانی میسر، قه‌ته‌ر و ئه‌مریكا بۆ كاراكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست دووپاتكرده‌وه و به توندی هه‌وڵه‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی غه‌ززه‌ی له ناوچه‌كانی فه‌له‌ستین، داگیركردنی، یان گه‌مارۆدانی ره‌تكرده‌وه.
PM:10:47:28/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت