تره‌مپ هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كات: ره‌نگه جارێكی تر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كان بۆردوودمان بكه‌ین
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هۆشداریی دا كه فه‌رمانی هێرشی نوێی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ده‌دات، ئه‌گه‌ر تاران هه‌وڵی دووباره كاركردنی ئه‌و دامه‌زراوانه بدات كه مانگی رابردوو له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆردومانكرابوون.
تره‌مپ ئه‌م هۆشدارییه‌ی له‌كاتی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كییر ستارمه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له هاوینه‌هه‌واری گۆڵفی تێرنبێری له كه‌ناراوه‌كانی خۆرئاوای سكۆتله‌ندا بڵاوكرده‌وه.
"ئاماژه خراپه‌كان"
تره‌مپ به رۆژنامه‌نووسانی وت كه ئێران "ئاماژه‌ی خراپ" ده‌نێرێت و هه‌ر هه‌وڵێك له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ له‌ناوده‌برێت.
وتیشی: "ئێمه توانای ئه‌تۆمی ئه‌وانمان له‌ناوبردووه، ره‌نگه جارێكی دیكه به‌رنامه‌كه ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ریش ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، خێراتر له‌وه‌ی كه تۆ به خه‌یاڵتدا دێت له‌ناویان ده‌به‌ین".
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ، ئیسرائیل كاتز، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل رایگه‌یاند كه ته‌لئه‌بیب ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا جارێكی دیكه ئێران تووشی سه‌رسوڕمان بكاته‌وه.
ناوبراو له وتارێكدا كه به بۆنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و باڵه‌خانانه‌ی له شه‌ڕی ئه‌م دواییه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران وێران بوون، وتی: "سه‌ركرده‌كانی ئێران ده‌بێ واز له هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئێمه بهێنن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئیسرائیل "گورزێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه"ی له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران داوه.
جه‌نگی 12 ڕۆژه
له 13ی حوزه‌یران، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر ئێران ده‌ستپێكرد و پێگه سه‌ربازی و ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانی بۆردوومان كرد، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی باڵای سه‌ربازی و زانای ئه‌تۆمی ئێرانی كوشت.
له وه‌ڵامدا ئێران به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و مووشه‌ك هێرشی كرده‌سه‌ر ئیسرائیل.
ئه‌مریكا ده‌ستوه‌ردانی كرد و له 22ی حوزه‌یران، بنكه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمی ژێر زه‌وی له فۆردۆ له باشووری تاران و دوو دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی له ئیسفه‌هان و نه‌ته‌نز (ناوه‌ندی ئێران) بۆردومان كرد.
تاران وه‌ڵامی دایه‌وه و بنكه سه‌ربازییه‌كانی قه‌ته‌ر و عێراقی كرده ئامانج، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی لێبكه‌وێته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له 24ی حوزه‌یران ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و ئێران رابگه‌یه‌نێت.
ئێران كه ڕه‌تیده‌كاته‌وه هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمی بدات، پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه سه‌ره‌ڕای بۆردومانی سێ شوێنی ئه‌تۆمی، ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمی ناوخۆیی نابێت.
PM:10:28:28/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 488
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت