مه‌سعود پزیشكیان: به‌توندی وه‌ڵامی هه‌رچه‌شنه ده‌ستدرێژییه‌ك بۆسه‌ر كۆماری ئیسلامی ده‌ده‌ینه‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆكی ئێران جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه كۆماری ئیسلامی به‌دوای شه‌ڕدا ناگه‌ڕێت، به‌ڵام به‌هێزه‌وه وه‌ڵامی هه‌رچه‌شنه ده‌ستدرێژییه‌ك بۆسه‌ر كۆماری ئیسلامی ده‌داته‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران له میانه‌ی پێشوازیكردنی ئه‌مڕۆی له پیێر كۆچارد باڵیۆزی نوێی فه‌ره‌نسا له تاران وتی: "ئێمه پابه‌ندین به رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئاماده‌ین هاوكاری له‌گه‌ڵ داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كاندا بكه‌ین، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڕابردوودا كردوومانه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "له هه‌مان كاتدا ده‌ستبه‌رداری مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان نابین و ئاماده‌ین وه‌ڵامی توند بده‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر هێڵی سوور ببه‌زێنن".
وتیشی: "ئێمه شه‌ڕخواز نین، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر هیچ ده‌ستدرێژییه‌كدا بێده‌نگ نابین".
هاوكات سه‌رۆكی ئێران ره‌خنه‌ی له‌وه گرت كه به "بێده‌نگی گوماناوی" وڵاتانی ئه‌وروپی سه‌باره‌ت به‌و "تاوانانه‌ی ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه ئه‌نجامی داوه" و وتی: "چ لۆژیكێك رێگه به كوشتنی منداڵان و ژنانی ژێر گه‌مارۆ ده‌دات؟ وڵاتانی ئه‌وروپی به فه‌ڕه‌نساشه‌وه ده‌بێ به‌رپرسیارێتی خۆیان له راگرتنی ئه‌م كاره‌ساته مرۆییه له ئه‌ستۆ بگرن".
لای خۆیه‌وه باڵیۆزی فه‌ره‌نسا سه‌ره‌خۆشی له قوربانیانی ئه‌و هێرشه كرد كه دوێنێ له زاهیدان روویدا و پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌ی به دیالۆگ و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان دووپاتكرده‌وه.
كۆچارد وتی: "فه‌ره‌نسا پێیوایه كه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌تۆمی له دانوستاندایه و ئێمه نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی خۆمان له تاران ته‌نانه‌ت له سه‌ختترین هه‌لومه‌رجیشدا پاراستووه".
PM:08:02:28/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 444
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت