ئەردۆغان: خەڵکی باکووری کوردستان زۆر بە ئەرێنی لە پرۆسەی ئاشتی دەڕوانن
وێستگەنیوز-
سەرۆکی تورکیا رایدەگەیەنێت، خەڵکی باکووری کوردستان زۆر بە ئەرێنی لە پرۆسەی ئاشتی دەڕوانن، ئاماژە بەوەشدەکات، ئاشتی پرۆژەی تەواوی گەلەکەیانە.
ئەمڕۆ دووشەممە 28ی تەموزی 2025، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "پرۆسەی ئاشتی پرۆژەی تەواوی گەلەکەمانە و 86 ملیۆن کەس چاوەڕێیە".
لەبارەی ئەوەی خەڵکی باکووری کوردستان چۆن لە پرۆسەکە دەڕوانن ئەردۆغان وتی، "خەڵکی باکووری کوردستان زۆر بە ئەرێنی لە پرۆسەی ئاشتی دەڕوانن".
جەختی لەوەشکردەوە، "ئەم رێگەییەی گرتوومانەتە بەر دەگاتە برایەتی و ئاشتی، گەلەکەمان بۆ گەیشتن بە مەنزەڵ نزا دەکەن".
سەرۆکی تورکیا وتیشی، "گرنگی بە بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بە شەفافی دەدەین".
PM:05:56:28/07/2025
ئهم بابهته 404
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت