وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: سەقامگیری لە سوریا کاتی دەوێت
وێستگەنیوز-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، سەقامگیری لە سوریا کاتی دەوێت، ئاماژە بەوەشدەکات، دەرفەتێکی دیکە هەیە بۆ ئەوەی ئەو رووداوانە لە سوریا رابگرین کە روودەدەن.
ئەمڕۆ هەینی 18ی تەموزی 2025، تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی رووداوەکانی ئەم دواییەی سوریا رایگەیاند، "سوریا سیستمێکی ترسناک بەجێدەهێڵێت، دەرفەتێکی دیکەمان هەیە بۆ ئەوەی ئەو شتانە بوەستێنین کە لەوێ روودەدات".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا، "سەقامگیری لە سوریا کاتی دەوێت".
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، سەرکردەکانی دروزەکان و بەرپرسانی حکومەتی سووریا بە نێوەندگیریی ئەمریکا، تورکیا و وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی گەیشتنە رێککەوتنی ئاگربەست.
بەپێی رێککەوتنەکە، گرووپ و پیاوانی ئایینیی دروز بۆ پاراستنی ئاسایشی نێوخۆی سوەیدا راسپێردراون، وەک ئەحمەد شەرع، سەرۆکی راگوزەری سوریا بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە لە وتارێکدا رایگەیاند.
لە چەند رۆژی رابردوودا، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر تانک و زرێپۆشەکانی هێزەکانی دیمەشق لە باشووری سووریا و وەزارەتی بەرگری لە دیمەشق.
PM:05:21:18/07/2025
ئهم بابهته 280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت